وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

0

(نوچەنێت)
بەمەبەستی پێدانی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێشتی وه‌زیری دارایی و ئابووری عیراقی كرد.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كه‌ وێنەیەکی دەست (نوچەنێت) کەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەران، بە نووسراوێك عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی ئاگادرکردوه‌تەوە، کە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت.
بەپێی نوسراوەکە، بانگهێشتکردنەکە تایبەتە بە پرسی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی و کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com