(نوچەنێت)
بههۆی گهیشتنی پڕۆژه یاسای بودجهی 2021ی عیراق، ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی یەک مانگ درێژکردەوە.
لە راگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانوونی یهكهمی 2020، نووسینگەی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بڵاویکردوهتەوە، كه بڕیاردراوە بە درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان بۆ ماوەی یەک مانگ.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، لە سەری ساڵەوە پشووی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو مانگ دەستپێدەکات.
بەپێی راگەیاندراوەکە، درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان بۆ تەواوکردنی پڕۆژە یاسا گرنگەکانن، لە نێوانیاندا پڕۆژە یاسای بودجە.