(نوچەنێت)
وەزیری وزەی ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی کێشەی کارەبا بەهۆی قەرزە کەڵەکەبووەکانەوە.
بەپێی سەرچاوەیەکان ئەمڕۆ سێشەممە 29 كانونی یەکەمی 2020 ، رەزا ئەردکانیان وەزیری وزەی ئێران گەیشتووەتە بەغدا و لەلایەن وەزیری وزەی عێراقەوە پێشوازی لێکراوە.
بڕیاریشە وەزیری وزەی ئێران لەگەڵ وەزیری بازرگانی و بەرێوەبەری بانکی ناوەندی و دواتریش لەگەڵ سەرۆک وەزیراندا کۆبێتەوە.
سەردانەکە لەکاتێکدایە، بەهۆی کەمیی غازی هەناردەکراوی ئێران، بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرانسەری عێراق دابەزیوە بۆ نیوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە کەمیکردووە بۆ تەنها پێنج کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.
وەزیری وزەی ئێران گەیشتە بەغدا
0
Share.