نوچه‌نێت
سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا، ئاشكراى ده‌كات سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا دواخراوه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ناڵى “ئه‌لعه‌ره‌بیه” ئاشكراى كرد، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ واژۆكردنى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا بۆ رووداو پشتڕاستى زانیارییه‌كانى كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێ، “بۆ كاتێكى نادیار دواخراوه”.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یش فارس عیسا ره‌تیده‌كاته‌وه، نێچیرڤان بارزانى بۆ واژۆكردنى رێَككه‌وتن بچێته به‌غدا به‌ڵكو ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ نزیككردنه‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا بووه.