نوچه‌نێت
له هه‌واڵێكى كتوپڕ ئیبراهیم قه‌ره‌گول سه‌رنووسه‌رى یه‌نى شه‌فه‌ق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند، كه له‌ڕووى راگه‌یاندنه‌وه به گرنگترین و سه‌رسه‌خترین ده‌ستى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا داده‌نرێت.
ئیبراهیم قه‌ره‌گول له تویته‌ر په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له رۆژنامه‌ى “یه‌نى شه‌فه‌ق” راده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و رۆژنامه‌یه كه له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهانیش به رۆژنامه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان و ئاكپارتى ناسراوه.
هه‌رچه‌نده قه‌ره‌گول هیچ هۆكارێكى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌گوترێ گۆڕانكارییه‌كه په‌یوه‌ندى به گۆڕ‌انى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هه‌یه. چونكه ئه‌و رۆژنامه‌یه به‌وه ناسرا بوو هه‌میشه هێرشى ده‌كرده سه‌ر سعوودیه و ئیمارات و میسڕ، چه‌ندان جاریش له نووسین و بابه‌ته‌كانیان هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ئێران.
ئێستا ئه‌ردۆغان سیاسه‌تێكى نه‌رمتر له جاران به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاتانه په‌یڕه‌و ده‌كات، بۆیه پێویستى به زمانحاڵێكى هێرشبه‌ر نییه.
ئیبراهیم قه‌ره‌گول له ساڵى 1969 له ترابزۆن له‌دایكبووه و 25 ساڵه كارى رۆژنامه‌وانى ده‌كات، هه‌شت ساڵه سه‌رنووسه‌رى یه‌نى شه‌فه‌قه.
