نوچه‌نێت
هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان رایگه‌یاند، ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت. دووپاتیشى كرده‌وه ئه‌م زانیارییانه‌ى له خودى وه‌زیرى دارایى وه‌گرتووه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووداو، باسى له‌وه كرد دوێنێ له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مان، به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى كردووه و پرسیارى واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى لێكردووه.
هێڤيدار ده‌ڵێ، “وه‌زیرى گوتى له‌ناوه‌ڕاستى مانگى یه‌ك ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت”.
دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونى كرده‌وه كه پرسیارى ئه‌وه‌یشى له وه‌زیر كردووه ئه‌م مووچه‌ى دابه‌ش ده‌كرێـت هی كامه مانگ ده‌بێت؟ ده‌ڵێ، له وه‌ڵامدا وه‌زیرى دارایى گوتوویه‌تى گرنگ ئه‌وه‌یه مووچه به ده‌ستى خه‌ڵك بگات.