نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، چه‌ندان به‌رپرسى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ئه‌مریكا ئامۆژگارى كوردانى رۆژئاوایان كردووه له رووسیا نزیك ببنه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه به‌رپرسانى دۆسیه‌ى سووریا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، جیمس جیفرى نێرده‌ى پێشووى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى سووریا و شه‌ڕى داعش ئامۆژگارى هێزه كوردییه‌كانیان كردووه به‌ره‌و رووسیا بڕۆن.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كان باس له‌وه كراوه، له سایه‌ى حكوومه‌تى بایدن پێشبینى ناكرێت دۆسیه‌ى سووریا بایه‌خێكى زۆرى پێبدرێت، هه‌روه‌ها ره‌نگه بیر له‌مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د بكرێته‌وه به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى سه‌رۆكایه‌تى سووریا كارده‌كات.
جگه له‌مانه هیچ گه‌شبینیه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى سیاسى له دۆسیه‌ى سووریا نییه.
هه‌موو ئه‌مانه و چه‌ندان هۆكارى تر وا ده‌كات ئه‌وان ئامۆژگارى كورد بكه‌ن، كه له رووسیا نزیك بێته‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رژێمى سووریا بكات، تا سنوورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا دابنێن و هه‌روه‌ها مافه سیاسییه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن.