نوچه‌نێت
حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى و گفتوگۆكانى هه‌رێم و به‌غدا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه ده‌بێت به هه‌رێم بدرێت.
حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق و وه‌زیرى رۆشنبیرى له حكوومه‌ته‌كه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند ده‌بێت به یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایى و ئێستا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌یه كه ده‌بێت به هه‌رێم بدرێت.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه گفتوگۆ به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 حه‌سه‌ن نازم راگه‌یاند سبه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت.