نوچه‌نێت
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكرایان كردووه پیلانێكى تیرۆریستى هه‌یه بۆئه‌وه‌ى له شه‌وى سه‌رى ساڵ هێرش بكرێته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.
ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانى به‌غدا نیازێكى تیرۆریستانیان ئاشكرا كردووه كه ده‌یانه‌وێ هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن زانیاری‌یان هه‌یه كه مووشه‌كى جۆرى “گراد” بۆ ناوچه‌ى مه‌عامیلى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا گوێزراونه‌ته‌وه و به‌و ئامانجه‌ى شه‌وى ساڵ هێرش بكرێته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز.
ده‌شڵێن فرمان دراوه به پشكنینى ئه‌و ناوچانه‌ى كه گومان ده‌كرێت مووشه‌كه‌كانى بۆ ره‌وانه كرا بێت.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه نه‌كردووه كه كامه گرووپى میلیشیا به‌و كاره هه‌ڵساوه.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه پێشبینى ده‌كرێت كه له‌سه‌ر ساڵ به‌غدا رووبه‌ڕووى گرژییه‌كى ئه‌منى گه‌وره ببێته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى میلیشیاكان له ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى نزیك ده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێ به‌ناوى تۆڵه‌كردنه‌وه هێرش بكه‌ن.