نوچه‌نێت
دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران، قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى شانده‌كه و جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم دووپاتى له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى هه‌رێم كرده‌وه به ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه بۆ كۆمپانیاى سۆمۆ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى و لیژنه‌كانى دارایى و یاسایى نزیكه‌ى چوار كاتژمێر كۆبووه‌وه.كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شاندى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران به ئاماده‌بوونى هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
قوباد تاڵه‌بانى له دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه باسى له‌وه كرد ته‌واوى زانیارى و دۆسیه‌ى دانوستاندنیان به په‌رله‌مانى كوردستان داوه و جه‌ختیشى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق رێَككه‌وتن بكات.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى قوباد تاڵه‌بانى باسى له‌وه كرد رێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى 2021ى عێراق كراوه و هه‌رێم ئاماده‌یه پابه‌ند بێت به پێدانى بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به كۆمپانیاى سۆمۆ.