هەڵوێستی ئێستای ئێران لەبەرانبەر كازمی ئاشكرا دەبێت

0

(نوچەنێت)

رۆژنامەی ئەلقەبەسی كوەیتی بڵاویكردەوە سەرباری گرژییەكانی ئەمدواییەی نێوان میلیشیاكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، هێشتا كازمی لەگەڵ رۆحانی و زەریف لە پەیوەندیدان، لەناو تارانیش دابەش بوون هەیە لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ پێشهاتەكانی عێراق. 

ئەلقەبەسی كوەیتی لە راپۆرتێكدا ئەمڕۆ 28 كانونی یەكەم 2020، تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی ناكۆكییەكانی حكومەتی ڕۆحانی و دەزگای هەواڵگری (اگلاعات) لەگەڵ سوپای پاسدارانی سەر بە رێبەری شۆڕش عەلی خامنەیی لەناوخۆی ئێران كاردانەوە و لێكەوتەی هەبووە لەسەر گرژییەكانی ئەمدواییەی نێوان میلیشیاكان و حكومەتی عێراق. 

ئەلقەبەس باسی لەوەشكردووە، حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆمار لەهەوڵی ئەوەدایە ئێران لەگورزی گریمانكراوی ئەمەریكی لابدات لە كۆتاییەكانی ئیدارەی ترەمپ، بەڵام سوپای پاسداران لە ساڵیادی قاسم سلێمانیدا لەهەوڵی گرژكردنی دۆخەكەدایە و پێیوایە كازمی زیاتر لە ئەمەریكییەكان و وڵاتانی كەنداوەوەو نزیكترە و كار بۆ لاوازكردنی كاریگەریی ئێران دەكات لەعێراق. 

رۆژنامەكە ئەوەشی بیرهێناوەتەوە كە كەتیبەكانی حیزبوڵڵا لەگەڵ كازمیدا هێرشیان كردووەتە سەر دەزگای هەواڵگریی ئێران، لەكاتێكدا ئەم میلیشیایە یەكەم گروپی چەكداری شوێنكەوتەی تارانن لە عێراق و ئەمەشی بەنمونەیەك لە دەرهاویشتەكانی ناكۆكییە ناوخۆییەكانی تاران لە قەڵەم داوە.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com