ترامپ هێشتا هیوابڕاو نەبووە

0

(نوچەنێت)
دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا داوای لە كۆنگرێسمانە كۆمارییەكان كرد خەبات بكەن و رێگا بگرنەبەر بۆ پاراستنی سەرۆكایەتی بەر لە دانیشتنی 6 كانونی دووەم بۆ پەسەندكردنی فەرمیانەی ئەنجامەكان.
تڕەمپ لە زنجیرەیەك “تویت”دا دادگا و دەزگای ئێف بی ئای و وەزارەتی داد تۆمەتبار دەكات بە كەمتەرخەمی لە بەجێهێنانی ئەركی خۆیان و داوا لە كۆمارییەكانی كۆنگرێس دەكات پاڵپشتی لە “بردنەوەكەی بكەن” لە دانیشتنی 6 كانونی دووەمی 2021 كە تایبەتە بە پەسەندكردنی ئەنجامی ویلایەتەكان.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئەمەریكا باس لەوە دەكەن بۆ هەمان مەبەست مایك بێنسی جێگری ترەمپ خراوەتە ژێر گوشاری زۆرەوە بۆ ئەوەی پەسەندكردنی كۆنگرێس پەكبخات بەتایبەت كە ترەمپ ئەركی سەرۆكایەتی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنەوە جێبەجێ ناكات، بەڵام ناوبراو هێشتا خۆی یەكلایی نەكردووەتەوە، ئاخۆ ئەنجامەكان دەنێرێتە كۆنگرێس یان گرێ و گۆڵ و كێشەی دواخستنی بۆ ماوەیەك بۆ دروست دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com