نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى ئاشكراى كردووه، په‌رله‌مانى عێراق مه‌رجى بۆ وه‌رگرتنى بودجه هه‌یه و بڕیاریشه بۆ تاوتوێكردنى بودجه ئه‌م وه‌رزه‌ى ياسادانان درێژ بكاته‌وه.
رۆژنامه‌ى سه‌باح باس له‌وه ده‌كات په‌رله‌مان ئاماده نییه پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى وه‌ربگرێت ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت كه به‌ته‌واوى رێككه‌وتنى سیاسى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه پێشتر محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق ئه‌و مه‌رجه‌ى به هه‌موو لایه‌نه‌كان راگه‌یاندووه.
هۆكارى دانانى ئه‌و مه‌رجه‌یش ئه‌وه‌یه، بڕگه‌یه‌كى زۆر له‌ناو پرۆژه یاساكه هه‌ن كه مشتومڕى زۆر هه‌ڵده‌گرن، بۆیه په‌رله‌مان نایه‌وێ ئه‌و مشتومڕان پرۆژه‌كه دوا بخات.
له هه‌واڵه‌كه باسى ئه‌وه‌یش كراوه په‌رله‌مان به نیازه ئه‌م وه‌رزه‌ى یاسادانان درێژ بكاته‌وه و تا بودجه په‌سند ده‌كات.