نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه بڵاوى كردووه‌ته‌وه عێراق له رێى شاندێكه‌وه داواى له تاران كردووه هاوكارى بكات له كۆنتڕۆڵكردنى میلیشیاكان.
به‌گوێره‌ى ئه‌ز زانیارییانه‌ى كه‌ناڵه‌كه ده‌ستى كه‌وتووه، شانده باڵاكه‌ى عێراق له‌چه‌ندان به‌رپرسى ئه‌منى پێكهاتووه و ئه‌بوجیهاد هاشمى كه نزیكه له ئێران سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه‌ى كردووه.
شانده‌كه نامه‌یه‌كى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى لا بووه كه تێیدا كازمى داواى له ئێران كردووه كۆنتڕۆڵى میلیشیاكان بكات. په‌یامى ئه‌وه‌شیان به ئێران داوه ئه‌گه‌ر بارودۆخى عێراق تێكبچێ ئێران خۆى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت.
هاوكات باس له ده‌رچوونى فه‌رمانى گرتنى ئه‌بوعه‌لى عه‌سكه‌رى ده‌كرێت كه یه‌كێكه له به‌رپرسه‌كانى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراق، رۆژى شه‌مووى رابردوو هه‌ڕه‌شه‌ى له كازمى كرد و سووكایه‌تى پێكرد.
عه‌ره‌بییه نووسیویه‌تى ئه‌بوعه‌لى عه‌سكرى له ترسى گرتن رایكردووه‌ته ده‌ره‌وه و عێراقى جێهێشتووه.