ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم : گیان لەدەستدان بووە ٣٣٧٥

0

(نوچەنێت)

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوو لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بەراورد بە دوێنێ ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا داشکا و گیانلەدەستدان هەڵکشاوە. 

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، ئەمڕۆ 27ی کانونی یەکەمی 2020 کە وێنەیەکی دەست (نوچەنێت) کەوتووە  ئاماژە بەوە کراوە “لە 24 کاتژمێری رابردوودا 118 توشبووی نوێ تۆمارکراوە و 270 توشبوو چاکبوونەتەوە و 9 توشبووش گیانیانلەدەستداوە”. 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   ژمارە (٣٠٥)

یەكەم: پشکنین:  ٤٩٤٢ پشکنینی نوێ 

١٧٣٠هەولێر    ٨١٠ سلێمانی    ٢٣٤٠ دهۆك    ١١ هەڵەبجە    ٢٤  گەرمیان   ٢٧  ڕاپەڕین

دووەم:  تووشبوو:  ١١٨ تووشبووی نوێ  

 ٣٩  هەولێر    ٣٢  سلێمانی  ٤٢  دهۆك   ٠  هەڵەبجە    ٢  گەرمیان  ٣  ڕاپەڕین

سێیەم:  چاکبوون:  ٢٧٠ چاکبوون

١١٣ هەولێر   ٨ سلێمانی   ١٤٣  دهۆك    ٢ هەڵەبجە    ٤  گەرمیان  ٠ ڕاپەڕین

چوارەم: مردن:  ٩ مردن

١ هەولێر  ٤  سلێمانی  ٤ دهۆك   ٠ هەڵەبجە   ٠ گەرمیان  ٠ ڕاپەڕین 

بەپێ ئەو ئامارە گشتیەی كە وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردۆتەوە تا ئێستا لەهەرێمی كوردستاندا لەسەرتای بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە  21871 كەس كەرەنتین كراون و هەر هەمووشیان لە كەرەنتین دەرچوونە. ژمارەی پشکنینەكانیش ٩٢٩٢٦٥ ئەنجامدراون و تیایدا ژمارەی تووشبووان ١٠٢٨٢٧

و چاکبووان ٦٩٠٥١   و ئەوانەشی لەژێر چارەسەردا ماون ژمارەیان  ٣٠٤٠١ و ژمارەی مردووانیش بەو پەتایە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا ٣٣٧٥ كەس بووە، كە  (٩٠٦ هەولێر، ٦٤٩ سلێمانی، ٦٧٨ دهۆك، ١٤٢ هەڵەبجە) .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com