لەچاو پارساڵ لە سلێمانی تاوان كەمبۆتەوە

0

(نوچەنێت)
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ 7 هەزار و 110 تۆمەتبار رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، بەڵام بەراورد بەساڵی رابردوو تاوانەكان كەمتر بوون.
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ ڕاگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئەمساڵ 7 هەزار و 110 تۆمەتبار ڕووبەڕوی‌ دادگا كراونەتەوە، بەوانەی‌ دەستگیركراون‌ و ئەوانەشی‌ كە بانگهێشتكراون بۆ بنكەكانی‌ پۆلیس، لەو ژمارەیە هەندێكیان سزادراون ‌و هەندێكیشیان بە كەفالەت ئازادكراون، بەڵام بەراورد بەساڵی رابردوو تاوانەكان كەمتر بوون. “
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد “بابەتەكانی‌ ساختەكردن لەساڵی‌ 2019 دا 322 حاڵەت تۆماركراوە، بەڵام ئەمساڵ كەمبووەتەوە بۆ 184 حاڵەت، لێدانی‌ بەئەنقەست‌و شەڕكردن لەساڵی‌ 2019 دا 1905 حاڵەت تۆماركراوە لەساڵی‌ 2020 دا كەمبۆتەوە بۆ 1200 حاڵەت، هەڕەشەكردن لەساڵی‌ 2019دا 1018 حاڵەت تۆماركراوە لەساڵی‌ 2020دا كەمبۆتەوە بۆ 995 حاڵەت”.
روونیكردەوە، “حاڵەتەكانی‌ فێلكردن لەساڵی‌ 2019 دا 841 حاڵەت تۆماركراوە لەساڵی‌ 2020دا كەمبۆتەوە بۆ 591 حاڵەت، ناپاكی‌ لەئەمانەت لەساڵی‌ 2019 دا 219 دۆسیە تۆماركراوە لەساڵی‌ 2020 دا كەمبۆتەوە بۆ 152 حاڵەت، كوشتن لەساڵی‌ 2020 دا 59 حاڵەت تۆماركراوە، لەساڵی‌ 2019 دا 56 حاڵەت تۆماركراوە، حاڵەتەكانی‌ دزیكردن لەساڵی‌ 2019 دا 2145 حاڵەت‌ تۆماركراوە لەساڵی‌ 2020دا كەمبۆتەوە بۆ 1520 حاڵەت.
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، خراپ بەكارهێنانی‌ ئامێرەكانی‌ پەیوەندیكردن لەساڵی‌ 2019 دا 642 حاڵەت‌ تۆماركراوە لەساڵی‌ 2020دا كەمبۆتەوە بۆ 561 حاڵەت، هەڵگرتنی‌ چەكی‌ بێ مۆڵەت (21ی‌ چەك) لەساڵی‌ 2019 دا 649 حاڵەت تۆماركراوە لەساڵی‌ 2020دا كەمبۆتەوە بۆ 413 حاڵەت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com