قەدەغەی هاتووچۆ لە دەروازەی باشماخ هەڵگیرا

0

(نوچەنێت)

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخی سەر بە كۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند كە لەدوێنێوە قەدەغەی هاتووچۆ لە دەروازەكەیان هەڵكیراوەو هاوڵاتیان دەتاونن بە ئاسایی هاتوچۆ بكەن.

ڕۆژی شەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2020 فەرید حەقپەنا بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە میدیاكانی ئێرانی ڕایگەیاند “بە دەستپێشخەریی کونسوڵخانەی ئێران و لە سەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ هەڵگیرا و هاووڵاتییان دەتوانن لەو سنوورەوە هاتوچۆ بکەن”.

ناوبراو وتیشی “بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەریتانییەوە دەرکرابوو و هاووڵاتیانی ئێران نەیاندەتوانی سەردانی هەرێم بکەن و هەروەها هاووڵاتی و گەشتیاری عێراقی نەیدەتوانی بۆ ئێران گەشت بکات. ئێستا بڕیارەکە هەڵگیراوە و هاتوچۆ ئاسایی بۆتەوە”.

حەقپەنا ئەوەی روونكردەوە كە “هاتوچۆ لە سنووری باشماخ بە مەرجی تەسلیم کردنی تێستی کۆرۆنا و بە ڕەچاوکردنی ڕێنمایی تەندروستییەکان، وەک ڕۆژانی ڕابردوودا ئاسایی بۆتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com