پارێزەرەكەی دووپاتی دەكاتەوە: بەم زووانە دەمیرتاش ئازاد دەكرێت

0

(نوچەنێت)
پارێزەرێكی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان دەڵێ، ناكرێ توركیا بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادكردنی دیەمیرتاش جێبەجێ نەكات، چونكە مادەیەكی ئەو بڕیارە لەدەستووری توركیادا هەیە.
مەحسونی كارەمان پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گەلان لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی دوڤاری توركی رایگەیاندووە: ناكرێت دەسەڵاتدارانی توركیا بڵێن بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش جێبەجێ ناكەن.
ناوبراو جەختدەکاتەوە كە پێویستە توركیا پابەند بێ بەو بڕیارە چونكە دەڵێ “بڕیارەكانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ماددەیەكی دەستوورییە و لە دەستووری توركیادا هەیە، كە لە سەردەمی دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێداندا ئەو ماددەیە بۆ دەستوور زیاد كراوە”، بۆیە ئەوە دووپات دەكاتەوە “رەتكردنەوەی بڕیاری ئازادكردنی دەمیرتاش، رەتكردنەوەی دەستووری توركیایە”.
پارێزەرەكە ئاشكراشی كردووە، “لەم نزیكانەدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەكرێت، پێشیوایە، ئەو بڕیارەی دادگای ئەورووپا كاریگەریی لەسەر دۆسییەی ئەو سیاسەتمەدارە كوردانەی دیكەش دەبێت، كە ئێستا لە زیندانن و رێگەخۆشكەر دەبێت بۆ ئازاد كردنیان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com