سەركردەیەكی PDKS : نە عەین عیسا و نە هیچ ناوچەیەکی دیکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی ناکەین

0

(نوچەینێت)

ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموكراتی كوردی سووریا PDKS رایگەیاند ، ئەو هێرشانەی ئەمڕۆ دەكرێنە سەر عەین عیسا لەژێر ئاڵای رێككەوتنی نێوان توركیا و رووسیا ئەنجام دەدرێت.

گەلۆ عیسا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا (P.D.K.S) بە کوردپرێسی  راگەیاندووە كە “ڕووسیا دەیەوێت لەڕێگای تورکیاوە گوشار لەسەر کوردستانی سووریا دروست بکات تاکوو هێرەکانی سووریای دیموکرات عەین عیسا و ناوچەکانی دیکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی سووریا بکەن”.

ناوبراو دەشڵێت “پاراستنی دەسکەوتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر پرسی سەرەکییە بۆ ئیمە و هەسەدە بە هیچ جۆرێک نە عەین عیسا و نە هیچ ناوچەیێکی دیکە ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی ناکات”.

سەبارەت بە ئامانجی لایەنەکان لە هێرشکردنە سەر عەین عیسا و ڕایگەیاند “ڕووسیا و تورکیا دەیانەوێت پێش دەسپێکردنی دەسەڵاتی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە و عەین عیسا داگیر بکەن”.

جەختی لەوەشکردەوە “پێشتریش لەنێوان ئەمەریکا و تورکیا و هەروەها ڕووسیا و تورکیا ڕێککەوتنێک کرابوو لەسەر ئەوەی کە تورکەکان نەتوانن ڕێگای نێونەتەوەیی حەلەب (M4) تێپەڕێنن، بەڵام ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە تورکیا لە سێبەری بێدەنگیی ڕووسیادا هێرشەکانی دەست پێکردۆتەوە”.

گەلۆ عیسا ئەوەش وەبیر دێنێتەوە كە “چەندین ڕۆژە هێرشەکان دەستی پێکردووە و گرووپەکانی سەربە تورکیا نەیانتوانیوە تەنانەت هەنگاوێکیش پێشڕەوی بکەن و هەموو ڕۆژێک ژمارەیێکیان لێ دەکوژرێت. هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕێگایان لە پێشڕەوەیی ئەو هێزانە داخستووە”.

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دیموکراتی کوردی سووریا لەبارەی خاڵە چاودێڕییەکانی ڕووسیا لە عەین عیسا وتی “بنکەکانی چاودێڕیی ڕووسیا بێ مانا ماونەتەوە و هیچ ڕۆڵێک ناگێڕن. ڕووسیا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕێگایەکی خراپی گرتۆتەبەر”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com