لەكەركووك سەركردەیەكی داعش لەناو ماڵەكەیدا خۆیدا گیرا

0

(نوچەنێت)
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانیان سەرکردەیەکی سەربازی داعشیان لە نێو ماڵەکەی خۆیدا لە ناحیەی شوانی سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركوك دەستگیرکرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌27ی كانونی یه‌كه‌می 2020، له‌ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاویکردەوە، “هێزەکانی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ كه‌ركوك توانیویانە سەرکردەیەکی داعش دەستگیربکەن، کە فەرماندەیی فەوجی سەربازی و پۆلیسی داعش بووە لە کەرکوك و موسڵ”.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش لەسەر زانیاری پێش وەختە بووە و توانراوە لە نێو ماڵەکەی خۆی لە ناحیەی شوان دەستگیر بکرێت.
مانگی کانونی یەکەمی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعشی لە عێراق راگەیاند، بەڵام بە گوێرەی هێزەکانی عێراق بەشێک لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە بەشێوەی گروپی بچوک لە ناوچە بیابانەکانی ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین و چەندین شوێنی دیکەی عێراق بونیان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com