سەركردەیەكی پارتی : شیعەکان دەیانەوێت چیرۆکی شکستی سەدام لەرێگەی چەند كەسيایەتییەكی كورد دووبارە بكەنەوە

0

(نوچەنێت)

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند، لەئێستادا شیعەکان دەیانەوێت هەمان چیرۆکی شکستی سەدام حسێن دووبارە بکەنەوە و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی، هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری یەکێتی و ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە بەغدا بکەنە نوێنەری کوردستان. 

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە هەژماری تاتیبەتی خۆی لە فەیسبوک نوسینێکی لەژێر ناوی “گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک” نوسیوە و دەڵێت “هەموو حزبەکانی بەناو کوردستانی لە کەرکوکن جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، خەڵکی کەرکوک و حکومەتی عێراقیش دەڵێن هەتاوەکو کورد نەگەڕێتەوە کەرکوک، دۆخی ئەو شارە ئاسایی نابێتەوە، وەک ئەوەی تەنها پارتی کوردە و ئەوان بە کورد هەژمار ناکرێن.” 

ناوبراو دەشڵێت، “داگیرکەر حساب بۆ هیچ شتێکی ئەوان ناکات، میللەتیش ئەوان وەک حزبێکی کوردی ناناسێت و چاوەڕێی گەڕانەوەی کورد دەکەن بۆ کەرکوک.”  ئەو ئەندامەی سەركردایەتی پارتی دەشڵێت، “حکومەتی عێراق زۆرجار هەوڵی داوە کە بەبێ بارزانی و پارتی لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانیدا ڕێکبکەوێت، بەڵام لەبەرئەوەی ئەوان نوێنەرایەتی کوردستانیان نەدەکرد، ڕێککەوتنەکان سەریان نەگرت.” 

عەلی عەونی باسی لەوەشکردووە، “لەئێستادا شیعەکان دەیانەوێت هەمان چیرۆکی شکستی سەدام حسێن دووبارە بکەنەوە و لاهور و هۆشیار و ئاڵا و ئەحمەدی حاجی ڕەشید بکەنە نوێنەری کوردستان و لەگەڵ ئەواندا کۆتایی بە دۆزی کوردستانی بهێنن.” 

جەختی کردووەتەوەکە کە “دەسەڵاتی شیعەکان دیکتاتۆرێکی ترن لە مۆدێلی دەسەڵاتی سونە و بەعسییەکان.”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com