(نوچەنێت) شلیر سەعید
سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە 27ی كانونی یەكەم 2020 لە ڕانیەی دەڤەری راپەرین ،تەرمی گەنجێک بەهەولواسراوەی دۆزرایەوە ،گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە، تا ئێستاش هۆكاری هەڵواسینەكەی دیارنیە.
شۆرش ئیسماعیل گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی راپەرین، بە(نوچەنیت)ەی راگەیاند: کاتژمێر ٩ ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە کە شوێنەواری پەت بە ملیەوە بووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی پاشان بۆ گرتنەبەری ڕێ و شوێنی یاسایی زیاتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
گوتیشی تەرمەکەی لەناو بینایەکی تەواو نەکراو لە ڕانیە گەڕەکی قوللە بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە پاشان گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری ڕانیە.
سەبارەت بە ناسنامەی گەنجەکە گوتەبێژی راپەرین گوتی “گەنجەكە ناوی ( ه،ت،س ) لە ڕەگەزی نێر، سەڵتە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠١ ، پیشەی خوێندکارە و دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ڕاپەڕینە”.
شۆرش ئیسماعیل ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا نازانرێت حاڵەتەكە كوشتنە یان خۆكوشتنەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە، هەروەها گوتیشی “كەسوكاری جارێ سكاڵایان نیە” .