سەرکردەکانى داعیش تۆقیوون و تکا دەکەن رێگاى هەڵاتنیان پیشان بدرێت
نووچەنێت
ئەبو عومەرى موسڵى، یەکێک لە سەرکردەکانى داعش لە تویتەر لەسەریەک پۆست دادەنێت و باسى ئەو کارەساتە گەورەیە دەکات کە تووشى هاتوون.
ئەبوعومەر 20 خولەک لەمەوبەر لە پۆستێکدا دەڵێت “هیچ بژاردەیەک لەبەردەم برایاندا نییە دەرچوون لە موسڵ نەبێت. زۆرێک لە موجاهیدە گەنجەکان بەرگەى دیمەنەکانى بۆمبارانەکە ناگرن. پەنا بەخوا چ دیمەنێکە”.
هەر ئەمشەو لە پۆستێکى دیکەیدا دەڵێت “تکا لەبرایان دەکەین رێگاى دەرچوون لە موسڵمان نیشان بدەن، شار نیمچە خاڵییە”
هەروەها دەڵێت شەهیدانمان بە دەستە دەستە بەرەو بەهەشت بەڕێکەوتوون