نوچه‌نێت
هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا كاردانه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كردووه، به تایبه‌تى كاتێك به‌رپرسێكى میلیشیاكه هه‌ڕه‌شه‌ى “گوێبڕین” له كازمى ده‌كات. چاودێرانى سیاسى ده‌پرسن، “چۆن به‌هاى پۆستى سه‌رۆك ده‌مێنێ كه‌سێكى چه‌كدار به راشكاوى هه‌ڕه‌شه‌ى له‌م جۆره‌ى لێ بكات”
شه‌وى رابردوو به‌رپرسێكى حزبوڵا به ناوى ئه‌بوعه‌لى عه‌سكه‌رى له توتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینى گوێچكه له كازمى ده‌كات.
ئه‌مه هه‌ڕه‌شه و سووكایه‌تییه كاردانه‌وه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست كردووه، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى، به‌سه‌ر سامییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كه‌ى داناوه‌ته‌وه، عه‌ره‌فات نووسیویه‌تى، “به‌رپرسێكى ئه‌منى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا سووكایه‌تى به‌سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ى گوێبڕینى لێده‌كات وه‌ك چۆن بزن گوێى ده‌بڕدرێت”.
شاهۆ قه‌رداغى چاودێرى سیاسى له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت نووسیویه‌تى، “به‌هاى پۆست و ده‌سه‌ڵات چى ده‌بێت كاتێك یه‌كێكى له‌م جۆره هه‌ڕه‌شه‌ت لێ بكات و بێزراوت بكات و سیمات وه‌ك كه‌سێكى فاشل و بێ توانا له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ت و ده‌ره‌وه ده‌ربخات؟”
ئه‌حمه‌د عومه‌رى به توانجه‌وه له تویتێكدا ده‌ڵێ، “كاتێك له عێراق سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڕه‌شه‌ى لێ بكرێت ئه‌ى هاووڵاتى چى بكات”.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه میلیشیاكان سووكایه‌تى به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، پێشتریش هه‌ر یه‌كه له حزبوڵا و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق چه‌ندان جار سووكایه‌تیان به كازمى كردووه. عێراقییه‌كان به پێویستى ده‌زانن بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆى ده‌وڵه‌ت مسته‌فا كازمى چیتر ئه‌و سووكایه‌تییانه قبووڵ نه‌كات.




