نوچه‌نێت
ئاژانسى ئه‌نادۆڵ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند به گوڕى 5.3 پله‌ى رێخته‌ر له شارى خارپێتى داوه و هیچ زیانێكى نه‌بووه.
ئاژانسه‌كه زانیارییه‌كانى له ده‌سته‌ى كاره‌سات و فریاكه‌وتن “ئافاد” وه‌رگرتووه و كه گوتوویه‌تى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر نۆ و 37 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند به پله‌ى 5.3 پله‌ى رێخته‌ر له شارى خارپێتى داوه.
سلێمان سۆیلۆ وه‌زیرى ناوخۆى توركیا له په‌یامێكدا له تویته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكى نه‌بووه.
له ساڵانى رابردوو چه‌ندان جار بومه‌له‌رزه له‌م شاره‌ى باكوورى كوردستانى داوه و زیانى زۆرى مادى و گیانى پێگه‌یاندووه.