تایبه‌ت به نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى ئاماده‌كردنى لیستى مووچه‌ى سێ مانگى كردووه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له حكوومه‌ت ده‌ڵێ، “به‌غدا داواى حیسابى كۆتایى ساڵى كردووه”.
وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى ئاماده‌كردنى لیستى مووچه‌ى سێ مانگى له وه‌زاره‌ته‌كان كردووه، كه به لێبڕینى 21% ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به “نوچه‌نێت”ى راگه‌یاند، ئه‌م ئاماده‌كردنه بۆ دابه‌شكردنى مووچه نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه به‌غدا داواى حیسابى كۆتایى كردووه، بۆئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى ساڵ بزانێ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ماجیده ته‌میمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكدا كه “نوچه‌نێت“یش بڵاوى كردووه‌ته‌وه، گوتى داواى ئاماده‌كردنى بودجه و حیسابى كۆتاییمان له هه‌رێمى كوردستان كردووه.