تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه فه‌رهاد ئه‌تروشى پارێزگارى پێشووى دهۆك كراوه‌ته بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ به یاسا پۆستى پارێزگار پله‌ى بریكارى وه‌زیره.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه فه‌رهاد ئه‌تروشى پارێزگارى پێشووى دهۆك بووه‌ته بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ.
له په‌یوه‌ندییه‌كى “نوچه‌نێت” سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى، “خۆى پۆستى پارێزگار له مووچه و ئیمتیاز بریكارى وه‌زیره، به‌ڵام بریكارى فیعلى نییه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى فه‌رهاد ئه‌تروشى كراوه‌ته بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ به فیعلى، سه‌رچاوه‌كه گوتى، “به‌گوێره‌ى یاساى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم دوو بریكارى فیعلى هه‌ن، ئه‌وانیش پێشتر له پۆسته‌كانیان مه‌وجودن”.
فه‌رهاد ئه‌تروشى سیاسیه‌كى ناسراوه و پێشتر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه و ماوه‌یه‌كیش پارێزگارى دهۆك بووه.