نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات له میانه‌ى گفتوگۆكانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، داوا له هه‌رێم كراوه بودجه‌ى خۆى ئاماده بكات.
ماجیده ته‌میمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات دانوستاندنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ئه‌رێنى بووه.
ته‌میمى دووپاتى ده‌كاته‌وه شه‌فافیه‌تى داتاكان بنه‌مایه‌كى گرنگه له دانوستاندن، ده‌شڵى، “دانوستاندن له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم ئه‌رێنى بووه، ئێمه داوامان له شانده‌كه كردووه زانیارییه‌كان بخاته‌ڕوو بۆئه‌وه‌ى كه‌موكوڕییه‌كانى هه‌ردوو لا دیارى بكرێن”
له به‌شێكى لێدوانه‌كه‌ى ئاشكراى ده‌كات ئه‌وان داوایان له هه‌رێمى كوردستان كردووه، بودجه‌ى تایبه‌ت به خۆى ئاماده بكات، ماجیده ته‌میمى ده‌ڵێ، “هه‌رێمى كوردستان هیچ بودجه‌یه‌كى نییه، بۆیه داوامان كردووه پێویسته بودجه وحیسابى كۆتایى له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ئاماده بكرێت”