نوضه‌نێت
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، شه‌وى رابردوو كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى هه‌ڕه‌شه له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن و پێى ده‌ڵێن هه‌واڵگرى ئه‌مریكا تۆ ناپارێزێ.
كه‌تیبه‌كانى حبزوڵاى عێراقى له په‌یامێكدا كه له تویته‌ر بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به مسته‌فا كازمى ده‌ڵێن سه‌برمان تاقى مه‌كه‌وه، خۆى ناوچه‌كه ده‌كوڵێ.
له به‌شێكى تریش به‌گوێره‌ى ئه‌و په‌یامه كه له ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بییه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و میلیشیایه ده‌ڵى كاتى بڕینى گوێچكه‌ى كازمى هاتووه و ئه‌و كاته‌یش هه‌واڵگرى ئه‌مریكا فریاى ناكه‌وێ.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى كه‌تائیب رۆژێك دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق دێت، كه رۆژى هه‌ینى رابردوو له‌سه‌ر گرتنى چه‌ند چه‌كدارێكیان له حكوومه‌تى عێراقیان كرد بوو.
كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراق یه‌كێكه له میلیشیا توندڕه‌وه‌كانى ئێران له عێراق و پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس دانراوه و راسته‌وخۆ له لایه‌ن سوپاى پاسدارانه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.