شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
حزبه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن قه‌یرانى دارایى كاریگه‌رى له‌سه‌ر كارى حزبى ئێمه‌یش كردووه و ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كاروبارى سیاسى و جه‌ماوه‌رى له یه‌كگرتووى ئیسلامى، چۆنیه‌تى دابینكردنى خه‌رجییه‌كانى حزبه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى كه هاوكات په‌رله‌مانتاریشه له لێدوانێكى بۆ “نوچه‌نێت” باس له‌وه ده‌كات قه‌یرانى دارایى كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر كارى حزبى له كوردستان و به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ئۆپۆزسیۆنن. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، “كاریگه‌رى قه‌یرانه‌كه له حزبێكه‌وه بۆ حزبێكى تر جیاوازه”.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵده‌نی گوتى، “هه‌موو حیزبێكى سیاسی و داموده‌زگاكانى و كاره‌كانى به پاره ده‌ڕوات به‌رێوه، له 2013 وه حكوومه‌ت هاوكارى حزبیه‌كانى بڕى و پشكى سه‌ره‌كى بودجه‌ى یه‌كگرتوو له‌و هاوكارییه بوو كه حكوومه‌ت پێى ده‌داین، به دڵنیاییه‌وه حزبه‌كان ئێستا قه‌یرانى داراییان هه‌یه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چۆن له‌م هه‌ڵومه‌رجه‌دا خه‌رجییه‌كانى حزبه‌كه‌یان دابین ده‌كه‌ن، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى باسى له چه‌ند شێوازێك كرد له‌وانه ئابوونه‌ى ئه‌ندامان و به‌شێك له مووچه‌ى به‌رپرسه باڵاكان و كه‌مكردنه‌وه‌ى كارمه‌نده‌كان، چه‌ند شێوازێكى مامه‌ڵه‌كردنى یه‌كگرتوویى ئیسلامییه له‌گه‌ڵ قه‌یران.
هه‌ڵه‌دنى گوتى، “ئێستا ته‌نیا ئه‌وه‌ى داهات و بودجه‌ى پێ دابینكراوه له‌رێگه‌ى ئابوونه‌ى ئه‌ندامان وهه‌ندێ پرۆژه‌ى بچووك، به مووچه‌ى پله باڵاكان كه به‌شێك له مووچه‌كانیان بۆ حزبه، به‌م شێوه‌یه بودجه‌ى حزب دابین كراوه. زۆربه‌ى ئه‌ندامان و كادیرانى حزبی یه‌كگرتوو خۆبه‌خشن، ته‌نیا ئه‌وانه‌ى كارى ئیدارى و لۆجیستی ده‌كه‌ن یان شۆفێرن یان پاسه‌وان یان خۆیان بۆ كارى حزب ته‌رخان كردووه، بڕێكى كه‌م له مووچه‌یان پێده‌درێت كه شتێكى ره‌مزییه له 300 هه‌زار دینار تێناپه‌رێت”.
باسى له‌وه‌یش كرد هه‌ندێك له ده‌زگاكانیان لێكداوه وجگه له‌مه‌یش له هه‌ندێك ده‌زگاى وه‌ك راگه‌یاندن، ژماره‌ى كارمه‌ندانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنى باسى له‌و یاسایه كرد كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستان پێشتر له ساڵى 2015 ده‌رچووه، به‌ڵام تا ئێستا به‌هۆى قه‌یرانه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه. ئه‌و یاساكه به گرنگ ده‌زانێ بۆ رێكخستنى سه‌رچاوه‌ى دارایى حزبه‌كانى كوردستان و ده‌ڵێ، “ئه‌و یاسایه‌ى له 2015 ده‌رچوو یاسایه‌كى باش بوو، چونكه پێوه‌رى داناوه بۆ حزبه‌كان، بۆ نموونه خه‌باتى شاخ ئه‌ژماركراوه، هه‌وره‌ها حزبه‌كه له خوولى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانه‌وه له ساڵى 1992 ئاماده بووبێت به‌پێى ئه‌و ئیستحقاقانه هاوكارى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و یاسایه مه‌رجداره ده‌ڵێ هه‌ر كاتێك بارى دارایی هه‌رێم باش بێت، جێبه‌جێ ده‌كرێت. من پێموانییه جارێ بارى دارایی هه‌رێم باش بێت، بۆیه ئه‌م یاسایه ناچێته بوارى جێبه‌جێكردن”