شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نێت
فارس عیسا سهرۆكى نوێنەرایهتی هەرێمی کوردستان لهبهغدا ،لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق لە بەغدا کۆبووهتهوه ، بەدوای میکانیزمێک دەگەڕێن تا شایستەداریەکانی گەنمی جووتیاران دابەش بکەن.
فارس عیسا سهرۆكى نوێنهرایهتى هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق ، بەنوچەنێتی ڕاگەیاند “كۆتایى ههفتهى لەگەڵ دکتۆر عهلا ئەحمەد وەزیری بازرگانی عێراق کۆبووینهوە، چەند بابەتێکمان تاوتوێکرد”. فارس عیسا گوتیشی ولەهەموویان گرنگتر باسی شایستەداریەکانی گەنمی جوتیارانمان کرد، لەگەڵ بەشە خۆراکی هاوڵاتیان و ئارد”.
ئهو بهرپرسهى ههرێم باسى لهوه كرد كه وەزیری بازرگانی بەڵێنی پێداون، ئەوان لە میكانزمێک دەگەڕێن تا شایستەداریەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەشبکەن، وبۆ ئەم مەبەستە هەوڵیی جدی دەدەن .
نوێنەری هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد کە بەم نزیکانە بڕێکی دیکە لە پارەی گەنمی ساڵی 2020ی جووتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان .