تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، چه‌ند به‌رپرسێكى پێشووى یه‌كێتى ئێستا بوونه‌ته راوێژكارى هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى، یه‌كێك له‌وان رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شیده كه پێشتر وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست “نوچه‌نێت” كه‌وتبوو یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، د. رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شیدى كردووه‌ته راوێژكارى ته‌ندروستى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى به رابه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كرد و ئه‌ویش زانیارییه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و گوتیشى چه‌ند كه‌سێكى تریش كراون به راوێژكار له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى رابه‌ر سه‌ید برایم به نوچه‌نێتى دا هه‌ر یه‌كه له سه‌ركه‌وتى كوبه و وه‌ستا ره‌سوول كراون به راوێژكارى یه‌كێـتى و هه‌ر راوێژكارێكیش له‌وان به ناوى”راوێژكارى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى” ناوده‌برێن. دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید له كابینه‌ى پێشوو وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو.