نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، دوو هۆكار پێكهاته‌ى سوننه‌ى له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق وێڵكردووه، یه‌كه‌میان شێوازى دابه‌شبوونى ده‌سه‌ڵاته له عێراق، دووه‌میان خودى سه‌ركرده سیاسییه‌كانى سوننه‌ن، كه له‌سه‌ر پۆست و سامان له‌گه‌ڵ یه‌كتر شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات سوننه هیچ پاڵپشتییه‌كى له هه‌رێمه‌كه نه‌بێت و ته‌نانه‌ت توركیا و قه‌ته‌ڕیش بایه‌خ بۆ سه‌ركرده‌كانى سوننه دانانێن.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت راپۆرتێكى له‌سه‌ر پێكهاته‌ى سوننه‌ى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌و پێكهاته‌یه هیچ خواستێكى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق نییه كه له مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه سوننه‌كان به ته‌واوى له پرۆسه‌ى سیاسى بێ ئومێدن وهه‌ست ناكه‌ن گۆڕانكارییه‌كى ریشه‌یى به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه رووبدات.
به بڕواى راپۆرته‌كه دوو هۆكار هه‌ن كه وا ده‌كات سوننه‌كان ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌بێت، یه‌كه‌میان شێوازى دابه‌شبوونى ده‌سه‌ڵاتى عێراقه كه له ساڵى 2003 وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت “سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ كورد و سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت بۆ شیعه و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ سوننه”.
راپۆرته‌كه ئه‌م جۆره دابه‌شكردنه وا ده‌كات سوننه‌كان له په‌راوێزى ده‌سه‌ڵات بن.
راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب به ناونیشانى “هه‌ڵپه‌ى سه‌كرده‌كانى سوننه وێڵبوونى پێكهاته‌ى سوننه له پرۆسه‌ى سیاسى جێگیرتر ده‌كات”. له‌م ناونیشانه‌وه عه‌ره‌ب باس له هۆكارى دووه‌م ده‌كات كه وایكردووه سوننه‌كان وێڵ بن ئه‌ویش خودى سه‌ركرده سوننه‌كانن كه وه‌ك راپۆرته‌كه ده‌ڵێ كاتێك پێكهاته‌كه‌یان له خراپترین بارودۆخیش دابێ ئه‌وان شه‌ڕ له‌سه‌ر پۆست و ده‌سكه‌وت ده‌كه‌ن.
هۆكارێكى تریش ئه‌وه‌یه عه‌ره‌بى سوننه له عێراق هیچ وڵاتێكى تریان له پشت نییه، كاتێك ئێران له پشت شیعه‌كانه ئه‌وا سوننه به ته‌نیایه. باس له‌وه‌یش ده‌كات سه‌ركرده‌كانى سوننه له دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ یان توركیا ركابه‌رى یه‌كتر ده‌كه‌ن و بۆیه سه‌نگێكیان له‌لاى ئه‌و وڵاتانه نییه.