(نوچەنێت)
به‌پێی پێشبینییه‌كانی بابا ڤانگا، جادوگه‌ره نابیناكه‌ی بولگاریا بێت، ساڵی نوێ هیچی وای له‌گه‌ڵ ئه‌مساڵ جیاواز نابێت.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی دیارترین پێشبینییه‌كانی بابا ڤانگا، جادوگه‌ره نابیناكه‌ی بولگاریای بۆ ساڵی 2021 بڵاوكرده‌وه كه به گشتی ده‌ڵێت جیهان تووشی كاره‌ساتی زۆر ده‌بێت، روداوی روخێنه‌ری وا روو ده‌ده‌ن كه مرۆڤایه‌تی داده‌ڕمێنێن، “ئه‌ژدیهایه‌كی به‌هێز” ده‌ست به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌گرێت و جیاوازی و جیاكاری ده‌كه‌وێته نێوان خه‌ڵك و هه‌ریه‌كه و به‌پێی بیروباوه‌ڕی خۆی بیرده‌كاته‌وه.
ئه‌مه لایه‌نه خراپه‌كه بوو، به‌ڵام بۆ لایه‌نه باشه‌كه‌ی 2021 بابا ڤانگا، باس لەوه ده‌كات كه چارسه‌ر بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌دۆزرێته‌وه و له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی “رۆژێك دێت شێرپه‌نجه به زنجیره ده‌به‌سترێته‌وه”. ده‌رباره‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهانش ڤانگا پێشبینیی كردووه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ماوه كۆتایی هاتوی ئه‌مەریكا هه‌ستی بیستن له‌ده‌ست بدات و (كه‌ڕ) ببێت یان توشی نه‌خۆشییه‌كی ترسناك ببێت، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیاش روبه‌ڕوی هه‌وڵێكی كوشتن ببێته‌وه و هێرشی كیمیاییش له‌لایه‌ن كه‌سانی توندڕه‌وه‌وه بكرێته‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا.
بابا ڤانگا له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ستدا و له‌وكاته‌وه توانای پێشبینیكردنی بۆ داهاتوو له‌لا دروستبوو، له ته‌مه‌نی 85 ساڵی و له ساڵی 1996 كۆچی دوایی كرد و دیارترین پێشبینیشی هێرشی سه‌ر تاوه‌ره‌كانی ئه‌مەریكا بوو له ساڵی 2001 و هه‌ڵبژاردنی ئۆباما بوو بۆ سەر‌ۆكی ئه‌مەریكا له ساڵی 2008.
ڤانگا پێشبینیی كردووه تا ساڵی 2028 برسێتی له‌جیهاندا كۆنتڕۆڵ بكرێت و له ساڵی 2341یش گۆی زه‌وی ئه‌وه‌نده خراپ بێت كه به كه‌ڵكی ئه‌وه نه‌یه‌ت كه‌س له‌سه‌ری بژی.