نوچه‌نێت
هیداى زیلبه‌رمان گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى پێشبینى ده‌كات له عێراق و یه‌مه‌نه‌وه هێرشى ئێرانى بكرێته سه‌ر، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له‌مه‌وبه‌ر له‌م دوو وڵاته‌وه ئێران هێرشى كردووه‌ته سه‌ر سعوودیه.
هیداى زیلبه‌رمان گوته‌بێژى سوپاى ئیسرائیل له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى “ئیلاف”ى عه‌ره‌بى باس له‌وه ده‌كات وڵاته‌كه‌ى پێشبینى ده‌كات له عێراق و یه‌مه‌نه‌وه هێرشى بكرێته‌سه‌ر. زیلبه‌رمان باس له‌وه ده‌كات كاتێك سوپاسالارى ئیسرائیل هۆشدارى داوه‌ته ئێران له هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل مه‌به‌ستى عێراق ویه‌مه‌ن بووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئیسرائیل دووپاتى ده‌كاته‌وه كه “ئێران له عێراق یان یه‌مه‌ن هێرش ده‌كاته سه‌ر ئیسرائیل” ده‌شڵێ، “زانیاریمان هه‌یه كه ئێران فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى و مووشه‌كى ژيرى پێشختووه، كه ده‌توانن به ئیسرائیل بگه‌ن”
پێشتر به‌رپرسانى ئیسرائیل دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه مه‌ترسى ئێران له هه‌ر شێونێكه‌وه بێت، بێ سڵكردنه‌وه‌ى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنه. ته‌نانه‌ت دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له بنیامین نه‌تانیاهۆیان پرسى، “ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه عێراقیش بێت؟” وه‌ڵامه‌كه‌ى “به‌ڵێ “بوو.