نوچه‌نێت
له‌سه‌ر گرژییه‌كانى شه‌وى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه و سه‌ركرده سیاسییه‌كان ناڕاسته‌وخۆ به كازمى ده‌ڵێن ده‌بووایه له میلیشیاكان بده‌یت.
شه‌وى رابردوو میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌ستیان به هه‌ڕه‌شه كرد و به‌گوێره‌ى نووسراوێكى هه‌واڵگرى عێراق ده‌یانویست هێرش بكه‌نه سه‌ر باره‌گاى هه‌واڵگریى و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى تر‌ى ده‌وڵه‌ت.
هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه بوو سه‌ركرده‌یه‌كى عه‌سائیب گیراوه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له هێرشه مووشه‌كییه‌كانى سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا تێوه‌گڵاوه. “له راپۆرتێكى نوچه‌نێت زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌یه وه‌ربگره”
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى عه‌سائیبیش مسته‌فا كازمى ئاماده‌یى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى راگه‌یاند.
دواتر میلیشیاكه رایگه‌یاند به‌ڵێنى به‌ردانى سه‌ركرده‌كه‌یان وه‌رگرتووه و بۆیه له شه‌قامه‌كان ده‌كشێنه‌وه. سادق مووسه‌وى كه پێشتر سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه بووه و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى عێراقه له تویته‌ر توانج له كازمى ده‌دات و ده‌ڵێ پێنج خووله‌ك دواى گرژییه‌كان كازمى ملكه‌چى داواكانیان بوو و ئه‌و كه‌سه به‌ردراوه.
ئه‌سیل نوجه‌یفی كه سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یه له تویتێكدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو هه‌لێك بوو دووباره نابێته‌وه، چونكه فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر لێدانى میلیشیاكان داوه.
ئه‌سیل نوجه‌یفى ده‌ڵێ، “دواین سه‌ردانى ئیسماعیل قائانى بۆ به‌غدا گڵۆپى سه‌وزى داگیرساند بۆ لێدانى ئه‌و میلیشیا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان كه پابه‌ند نابن به به‌رژوه‌ندى ئێران.. ئه‌مه هه‌لێك بۆ عێراق دووباره نابێته‌وه”.