لەبودجەی 2021 پارەی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان كەمكراوەتەوە

0

(نوچەنێت)
پسپۆڕێكی ئابوریی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا قورساییه‌كی دیكه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ئه‌ستۆی هاوڵاتیانی عیراق كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌وه‌ هه‌یه‌.
نه‌بیل موسه‌وی، پسپۆڕی ئابرویی عیراق رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ بودجه‌ی 2019دا یه‌ك ملیار و 260 ملیۆن دۆلار بۆ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان ته‌رخان كرابوو، به‌ڵام له‌ پرۆژه‌ یاسای 2021دا ئه‌و بڕه‌ ته‌نها 794 ملیۆن دۆلاره‌، ئه‌مه‌ش بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاوڵاتیان زۆر كه‌مه‌ و ئه‌ركیان سه‌خت تر ده‌كات.
وتیشی هه‌رچه‌نده‌ له‌نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2021 رێژه‌ی هاوڵاتیانی عیراق به‌شی خۆی زیادی كردوه‌، كه‌چی له‌ بودجه‌ی نوێدا پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.
نه‌بیل موسه‌وی، پێشی وایه‌ كه‌ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و دابه‌زینی به‌های دینار، له‌پاڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه‌خۆراكدا، قورساییه‌كی نوێ ده‌خاته‌سه‌ر شانی هاوڵاتیانی عیراق.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com