نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو به‌غدا گرژییه‌كى ئه‌منى توندى به‌خۆیه‌وه بینى، هه‌واڵگرى عێرا ق له راگه‌یه‌نراوێكدا پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هێرشێكى مووشه‌كى ئاشكرا ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى سه‌ربازى له عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ى كانوونى یه‌كه‌م، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، شه‌وى رابردوو به هاوكاریى به‌شى هه‌واڵگرى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین هێرشێكى مووشه‌كى پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه به‌پێى زانیارى هه‌واڵگریى هێزه عێراقییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنێك و ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كى مووشه‌كى گرتووه، كه كه‌سانێك به‌نیاز بوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین به‌كارى بهێنن.
سه‌كۆیه‌كه له‌و جۆره بووه كه به “راجمه” ناو ده‌برێت، جۆرى 107 ملمى و ده‌ستكردى ناوخۆ بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه شه‌وى رابردوو به‌غدا به‌هۆى میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه‌وه گرژییه‌كى زۆرى به‌خۆوه بینى.