(نوچەنێت) فەرهاد
له پارێزگای كه‌ركوك لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەبەراوورد بە مانگەكانی تر، زۆرترین رێژەی منداڵ لەدایكبوونە و بەشێوەیەكی گشتیش لەو پارێزگایە بەبەراوورد بە ساڵی پار ئەمساڵ رێژەی منداڵبوون لە زیاد بووندایە.
بەپیچی هەواڵێك كە لە هەژماری تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی كەركووك لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبووك بڵاو كراوەتەوە. ته‌نها له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌واندا مانگی تشرینی دووه‌می 2020 زیاتر له هه‌زار و 460 منداڵ له دایكبون، كه 501 حاڵه‌تیان به نه‌شته‌رگه‌ری بووه.
به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌كانی ته‌ندروستی كه‌ركوك، له ساڵی 2020دا به‌راورد به ساڵی 2019، سه‌روو سێ هه‌زار منداڵی زیاتر له دایكبون و بۆ ئەم مەبەستەش له 11 مانگی رابردوی 2020دا له هه‌موو نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی كه‌ركوك 35 هه‌زار و 308 منداڵ له دایكبون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌مساڵدا زیاد له‌جارێك هۆشداری داوه له دوگیانی بێ به‌رنامه و نه‌خوازراو، به‌هۆی رێكاره‌كانی كه‌ره‌نتینه‌وه و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا.
به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به ماوه‌ی شه‌ش مانگ له قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ چاوه‌ڕێی حه‌وت ملیۆن دوگیانبوونی نه‌خوازراو له جیهاندا ده‌كرێت.
عیراق له ناوه‌ڕاستی ئاداری 2020ـه‌وه تا نیسان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند و خه‌ڵك به ناچاری له ماڵه‌وه بون.
له ساڵی 2019دا، له هه‌موو نه‌خۆشانه‌كانی كه‌ركوكدا 35 هه‌زار و 93 منداڵ له دایكبون، رێژه‌ی منداڵبون له كه‌ركوك نزیكه‌ی سێ هه‌زار و 424 منداڵ كه‌متر بووه به‌راورد به ساڵی 2020.