(نوچەنێت) فەرهاد حەسەن
شێوەکاری ناوداری كورد (ئاری بابان) بەهۆی نەخۆشییەوە شەوی رابردوو كۆچی دوایی كرد و سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانیش هاوخەمی خۆی بۆ هونەرمەندان و هاوڕییانی كۆچ كردوو راگەیاند و ئاماژەیان بەوەش كردووە كە هونەرمەندی كۆچكردوو لێپرسراوی پێشووی لقی کەرکوکی ھونەرمەندانی کوردستان بووەو دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد
سەبارەت بە نەخۆشی ئەو هونەرمەندە ، شەهین سابیری رۆژنامەنووس پێشتر پەیوەندی بە كچی ئاری بابان كردووەو لە فەیسبووكەكەی خۆیدا نووسیەتی “دوای په‌یوه‌نیم به‌خاتوو (رۆزا ئاری بابان) كچی هونه‌رمه‌ند وتی:” باوكم گرێیه‌ك له‌مێشكیدابوو، دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆكرا، راسته‌وخۆ پیان وتین كه‌دۆخی ناجێگیره‌و له‌ژێر چاودێری وردابوو،دوای پشكنینی زۆر داوتر زانرا كه‌سیه‌كانیشی توشی هه‌وكردن بووه به‌قورسی، بۆیه ئێستا پزیشكه‌كان ده‌ڵێن دۆخی ناجێگیره‌و هه‌موان خه‌مباری باوكم- ین”
هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەنووسە، هونه‌رمه‌ند (ئاری بابان) له ساڵی (1953) له كه‌ركوك له‌دایك بووه، ساڵی (1976) كۆلێجی ئاداب به‌شی زانستی كتێبخانه‌كانی ته‌واو كردووه، یه‌كه‌مین پێشانگای له ساڵی (1972) له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان (گارا-ئه‌یوب شه‌ریف) له‌هۆڵی ئیمام قاسم له‌كه‌ركوك كردووه‌ته‌وه، یانزه پێشانگای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌و زیاتر له‌سه‌د پێشانگای هاوبه‌شی كردووه‌ته‌وه له‌كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردۆته‌وه وه‌ك له‌نده‌ن‌و فینله‌ندا‌و ئه‌ڵمانیا‌و هۆڵه‌ندا چه‌ند ولاتێكی تر.