نوچه‌نێت
سه‌ركرده‌یه‌كى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق رایگه‌یاند، هێزه‌كانى عه‌سائیب رووبه‌ڕووى هێزه عێراقییه‌كان نابنه‌وه و له‌شه‌قامه‌كانى به‌غدا كشاونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌گوترێ به‌ڵێنى به‌ردانى سه‌ركرده گیراوه‌كه به عه‌سائیب دراوه.
جه‌واد تڵێباوى سه‌ركرده له عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق به چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى عێراقى راگه‌یاندووه، هێزه‌كانى عه‌سائیب نایانه‌وێ رووبه‌ڕووى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ببنه‌وه و له شه‌قامه‌كان كشاونه‌ته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیكیش له‌و میلیشیایه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵێنى به‌ردانى سه‌ركرده گیراوه‌كه دراوه.
تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌و زانیارییه‌ى پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كازمى به‌ڵێنى به‌ردانى سه‌ركرده‌كه‌ى عه‌سائیبى دابێت، ئه‌وا میلیشیاكه له فشاره‌كانى سه‌ركه‌وتوو بووه.
كازمیش هه‌مان سیناریۆ به‌ردانى چه‌كدارانى میلیشیا كه‌تایبى حزبوڵا دووباره ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و كات به “هه‌ڵه” وه‌سف كرا.
جه‌واد تڵێباوى باس له هۆكارى گرژییه‌كانى ئه‌مشه‌و ده‌كات و ده‌ڵێ، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه چه‌ند كه‌سێكى عه‌سائیب چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه گیراون.
رۆژى دووشه‌مى رابردوو چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تى هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه گیران، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه سه‌ربه عه‌سائیبن و یه‌كێك له‌وان به‌رپرسیارێتى هه‌یه و ناوى حوسام زیرجاوییه.
بۆیه ئه‌و گرووپه فشار ده‌خاته سه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه به‌ربدرێن.