نوچه‌نێت
عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كه گرووپێكى میلیشیایى توندڕه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانى حكوومه‌تى عێراق ده‌كات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌رپرسێكى به‌ناوى حوسام زیرجاوى له‌لایه‌ن دژه تیرۆره‌وه گیراوه.
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی عێراق ئه‌مڕۆ نووسراوه، گرووپى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق كه میلیشیایه‌كى توندڕه‌وى شیعه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر چه‌ند داموده‌زگایه‌كى حكوومه‌ت ده‌كات.
وه‌ك له نووسراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ى كه ده‌كرێت میلیشیاكه هێرشى بكاته سه‌ر. هاوكات عه‌سائیب چه‌ند ڤیدیۆیه‌كى هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون، یه‌كێك له‌وانه حوسام زیرجاوییه كه به‌رپرسێكى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه. له نووسراوه‌كه‌ى هه‌واڵگرى ناوى ئه‌و كه‌سه نه‌هاتووه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بییه ناسنامه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئاشكراى كرد كه‌سێك له میلیشیاكان گیراوه كه به “فه‌رمانده‌ى هێزه مووشه‌كییه‌كان” ناو ده‌برێت، گومان ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ى عه‌سائیب بێت.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو هێرشێكى مووشه‌كى گه‌وره كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا، رۆژى دواتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند چه‌ند كه‌سێك به‌تۆمه‌تى هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا گیراون.
دواتر رۆژى چوارشه‌م ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران گه‌یشته عێراق و به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه عێراقییه‌كان قائانى بۆئه‌وه هاتووه دووپاتى بكاته‌وه كه هێرشه‌كان په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه نییه.
چه‌ند راپۆرتێك له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه ئاشكرایان كرد گرووپى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌ق كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، ئێستا له ئێرانیش هه‌ڵگه‌ڕه‌واته‌وه، بۆیه به‌دوور نازانرێ له‌نێوان ئه‌و گرووپه و حكوومه‌تى عێراق رووبه‌ڕووبوونه‌وه دروست بێت، به تایبه‌تى كاتێك بزانرێ ئێران پشتى له‌و گرووپه كردبێ.
وه‌ك ده‌زانرێت مسته‌فا كازمى ئێستا له‌ناو به‌غدایه و له تویته‌ریش په‌یامێكى به كوردى و عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌كات و تێیدا هاتووه، “ئاسایشی عێراق سپاردەیە لە گەردنمان، مل بۆ سەركێشی و هەنگاوی تاكلایەنە نادەین، بەهێمنی كارمان كردووە بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل و دەزگا ئەمنییەكان و سوپا بەدەڵەوت. داوای هێوركردنەوەمان كردووە بۆ پاراستنی وڵات لە سەركێشی تری بێهوودە، بەڵام ئامادەی رووبەڕووبوونەوەین ئەگەر پێویست بكات”.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت عه‌سائیب سوودى له نزیكبوونه‌وه‌ى ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران وه‌رگرتووه، كه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له به‌غدا كوژرا، به‌ڵام چه‌ند له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره له‌سه‌ر مكوڕبوونى حكوومه‌تى كازمى بۆ لێدانى ئه‌و گرووپه ده‌وه‌ستێ، له‌وه‌ى ئایا به‌ره‌نگارى عه‌سائیب ده‌بێته‌وه یانیش ئه‌زموونى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا له عێراق دووباره ده‌كاته‌وه.
له هاوینى رابردوو چه‌ند كه‌سێكی كه‌تائیبى حزبوڵا له‌لایه‌ن دژه تیرۆرى عێراق گیران و فشاریان دروست كرد تا كازمییان ناچار كرد گیراوه‌كان به‌ربدات. بۆیه پرسیارى گرنگ ئه‌وه‌یه حكوومه‌تى كازمى له عه‌سائیب ده‌دات، یانیش گیراوه‌كانى به‌رده‌دات؟
