ئەمەریكا باڵیۆزخانەكەی بەغدا چۆڵ دەكات و بەرەو هەولێر دێ

0

(نوچەنێت)

بەپیشچی راپۆرتێكی رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن كە لەزاری سەرچاوە دیبلۆماسییەكانەوە بڵاویكردەوە، ئەمەریكا باڵیۆزخانەكەی لەبەغدا چۆڵ كردووە و بەشێك لەكارمەندەكانیشی ڕەوانەی هەولێر كردووە. 

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا ئەمرۆۆ هەینی 25 كانونی یەكەم 2020 بڵاویكردۆتەوە، هۆكاری چۆڵكردنەكە دەگێڕێتەوە بۆ نزیكبوونەوەی ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی لە 3 كانونی دووەم و سەرهەڵدانەوەی دیاردەی موشەك گرتنە باڵیۆزخانەكە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە.  

سەرچاوەكان ئەوەشیان راگەیاندووە بەشێك لەكارمەندەكان چوونەتەوە ئەمەریكا، بەشێكیتری بۆ جێگایەكیتر لەبەغدا، بەشێكیشی بەرەو شاری هەولێر رۆشتوون بۆ بەڕێكردنی كاروبارە گرنگەكان. 

لەلایەكی دیكەش ماڵپەری “ئەکسیوس” ی ئەمەریکی دوێنێ پێنجشەممە 24ی کانونی یەکەمی 2020  لە راپۆرتیکدا  بڵاویکردەوە، ئەمەریکا تاوتوێی داخستنی خێرای باڵیۆزخانەکەی لەبەغدا دەکات دوای هێرشە موشەکییەکان بۆ سەر ناوچەی سەوز لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتەش، ئەو هەنگاوە لەناو چەندین بژاردەدا تاوتوێدەکرێت، وەک سەرەتایەک بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران.   

باسی لەوەشکردووە، لەئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەکەدا لەبەغدا، ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ هەولێر یان بۆ بنکەی ئەسەدی ئاسمانی لە خۆرئاوای عێراق دەگوازرێتەوە.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com