نوچه‌نێت
ئاژانسى ئاسوشێیتد پرێس راپۆرتێكى له‌سه‌ر شنگال بڵاوكردووه‌ته‌وه و له به‌شێكیدا ده‌ڵێ ئێزدییه‌كانى شنگال متمانه به حكوومه‌تى عێراق ناكه‌ن.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه ئێستا له برى حه‌وت ئاڵاى جیاوازى هێزه‌كان له‌ناو شنگال ته‌نیا ئاڵاى عێراق هه‌ڵكراوه، به‌ڵام ئێزدییه‌كانى شنگال كه مه‌ینه‌تییه‌كى زۆریان دیوه، ته‌نیا كێشه‌ى ئاڵایان نییه.
ئاژانسه ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێ، رێككه‌وتنى شنگال زۆر زه‌حمه‌ت بوو تا ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنیشى زه‌حمه‌ت ده‌بێت و كاتێكى ده‌وێ تا بارودۆخه‌كه ئاسایى ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام ئایا حكوومه‌تى عێراق ده‌توانێ هه‌موو شته‌كان ئاسایى بكاته‌وه؟ له راپۆرته‌كه‌دا خه‌ڵكى شنگال قسه‌یان كردووه و نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕیوه. له بڕگه‌یه‌كى راپۆرته‌كه هاتووه ئێزدییه‌كان متمانه به حكوومه‌تى عێراق ناكه‌ن كه پشتى له‌وان كرد كاتێك داعش هێرشى كرد، ئێستایش كه ئه‌و حكوومه‌ته لاوازه ئه‌وا گره‌نتییه‌ك نییه كه میلیشیاكان ده‌سه‌ڵاتى خۆیان زاڵ نه‌كه‌ن.