نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئاشكراى كردووه به‌رپرسێكى باڵاى میلیشیاكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه ده‌ستگیركراوه كه به “فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى مووشه‌ك” ناوده‌برێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى به ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى راگه‌یاندووه، به‌رپرسێكى باڵاى میلیشیاكانى شیعه ده‌ستگیركراوه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه ده‌كرێنه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز.
سه‌رچاوه‌كه ناوى كه‌سه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به “فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى مووشه‌ك” ناوى بردووه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ى ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران بۆ به‌غدا، سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵى بۆئه‌وه هاتبوو بڵێ ئێران هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه.
رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو هێرشێكى مووشه‌كى كرایه سه‌ر باڵیوزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو. رۆژێك دواتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر هێرشه مووشه‌كییه‌كه گیراون.