نوچه‌نێت
ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ دووه‌م راپۆرتی خۆى له‌سه‌ر دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به ته‌نیا ناتوانێ ئابوورییه نقوومبووه‌كه‌ى عێراق رزگار بكات و حكوومه‌تى عێراق ناتوانێ گره‌نتى بدات كه دۆلار به‌رزتر نابێته‌وه.
ئاژانسى بڵۆمبێرگ كه ئاژانسێكى به‌ناوبانگى ئه‌مریكییه كار له‌سه‌ر بوارى دارایى و ئابوورى ده‌كات، ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له قه‌یرانى دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى عێراقى ده‌كات.
هه‌ر له ناونیشانه‌كه هاتووه، “دابه‌زاندنى به‌هاى دینار ناتوانێ ئابوورییه‌كى نقوومبوو رزگار بكات”
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كات هه‌رچه‌نده دابه‌زاندنى به‌هاى دینار كێشه‌یه‌كى تر بۆ عێراقییه‌كان زیاتر ده‌كات چونكه هه‌ڵاوسانێكى گه‌وره به‌دواى خۆى ده‌هێنێ.
له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌مان ئاژانس راپۆرتێكى تر‌ى بڵاوكرده‌وه و باسى له‌وه كرد بوو كه دابه‌زاندنى به‌هاى دینار ناچارییه و ده‌بووایه بكرێ، له راپۆرته‌كه‌ى ئه‌مڕۆى باس له‌وه ده‌كات ئه‌م هه‌نگاوى حكوومه‌ت به ته‌نیا به‌س نییه بۆئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه داراییه‌كانى بكات، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ر له هه‌ر شتێك حكوومه‌ت كار بكات بۆئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى كه‌م بكاته‌وه.
جارێكى تر راپۆرته‌كه باس له‌و رسته‌یه‌ى وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌كات كه گوتبووى، “ئه‌م دابه‌زاندنه یه‌ك جاره و دووباره نابێته‌وه” راپۆرته‌كه پێیوایه عێراق هیچ گره‌نتییه‌كى نییه تا بتوانێ به‌هاى دۆلار كۆنتڕۆڵ بكات، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت نرخى دۆلار به‌رزتر بێته‌وه و به تایبه‌تى له بازاڕه‌كانیدا.