نوچه‌نێت
ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌منى فراوان له كۆشكى سپى به‌ڕێوه‌چووه و تاوتوێى چه‌ند بژارده‌یه‌كیان كردووه، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران و میلیشیاكانى عێراق.
ئاژانسى رۆیته‌رز باسى له‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه ئێواره‌ى دوێنێ به‌ڕێوه‌چووه. هه‌ر یه‌كه له كریس میله‌ر وه‌زیرى به‌رگرى به وه‌كاله‌ت و مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌رة‌وه‌ى ئه‌مریكا، روبێرت ئۆبراین راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى كۆبوونه‌وه‌كه به‌رپرسێكى ئه‌مریكى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه باسى له‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنى كۆمه‌ڵێك بژارده‌ى دروست بووه كه ده‌كرێ پێشكه‌شى سه‌رۆك تره‌مپ بكرێت بۆئه‌وه‌ى دووپات له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران و میلیشیاكانى شیعه‌ى عێراق بكرێته‌وه، ئه‌گه‌رهاتوو هێرشییان كرده سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان له عێراق.
حكوومه‌تى دۆناڵد تره‌مپ چه‌ندان جار دووپاتى كرده‌وه‌ته‌وه به توندى وه‌ڵامى هه‌ر هێرشێكى ئێران ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر زیان به ئه‌مریكییه‌كانى عێراق بگه‌ینێ.