نوچه‌نێت
پێشنیارى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مریكا له‌وه‌ى له‌سه‌ر سنوور هێز له‌نێوان هه‌رێم و رۆژئاواى كوردستان جێگیر بكات، عێراق توڕه ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكى عێراقى ده‌بێت و ده‌بووایه هه‌رێم پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م داوایه هه‌رێم گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌غدا بكردایه.
دوێنێ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، وه‌ك نیازپاكى پێشنیارى بۆ ئه‌مریكا كردووه هێزێك له‌سه‌ر سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و رۆژئاواى كوردستان جێگیر بكات.
ئه‌و پێشنیاره ناڕه‌زایی هه‌ندێك لایه‌نى شیعه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، “ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێى په‌رله‌مانتاره كورده‌كانه‌وه روونكردنه‌وه بدات كه هۆكارى چییه ئه‌و داوایه‌ى كردووه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواكه‌ى هه‌رێمى كوردستان به خراپ ده‌زانێ و ده‌ڵێ “ده‌بووایه بۆ ئه‌و داوایه گفتوگۆى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵى بكات و ئه‌گه‌ر پێویست بووایه هێزى عێراقى ره‌وانه‌ى ئه‌و شوێنه ده‌كرا”.