تایبه‌ت به نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده دابه‌زاندنى به‌هاى دینار به‌رێژه‌ى 20% به زمانى ئابووریناسان ئاسانه، به‌ڵام بۆ فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرێكى ساده هه‌ندێك جار ورد و روون نییه بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك به‌هاى مووچه و داهاتى خۆى بزانێ تا بتوانێ خه‌رجییه‌كانى خۆى رێكبخات.
پێشتر دۆلار هه‌زار و 200 دینار بوو، ئێستایش كه هه‌زار و 450 دینار جێگیر ده‌كرێت، ئه‌و جیاوازییه كاریگه‌رییه‌كى زۆرى له‌سه‌ر به‌هاى ئه‌و مووچه‌یه ده‌بێت كه فه‌رمانبه‌ر وه‌رده‌گرێت و به‌شێوه‌یه‌كى وردیش نرخى شته‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه كه ره‌نگه هه‌ندێكجار هه‌ستى پێناكرێت.
بۆیه فه‌رمانبه‌ران و هه‌موو خه‌ڵك ده‌بێت بزانن چۆن گۆڕانكارییه‌كان قبووڵ ده‌كه‌ن تا له‌گه‌ڵى رادێن و خه‌رجی و داهاتیان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
به دوو شێوه ده‌توانین له‌و گۆڕانكارییانه بگه‌ین كه له داهات و بازاڕ روو ده‌دات یه‌كه‌میان به حیسابكردنى به‌هاى مووچه “داهاته‌كه‌ت” دووه‌میشیان به به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كه‌لوپه‌له‌كان.
یه‌كه‌میان بڕى ئه‌و مووچه‌یه‌ى وه‌ري ده‌گرین، دابه‌شى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر 120 هه‌زار دینار، ئه‌و كاته ژماره‌یه‌كمان بۆ ده‌رده‌چێت كه بڕى داهاته‌كه‌مانه به دۆلار. ئه‌و بڕه جارانى 1450 ى ده‌كه‌ین ژماره‌یه‌ك ده‌رده‌چێت و له‌گه‌ڵ مووچه‌كه‌كان به‌راوردى ده‌كه‌ین ده‌زانین چه‌ند به‌هاى له‌ده‌ست داوه.
بۆ نموونه مووچه‌كه‌م 300 هه‌زاره، 300 هه‌زار دابه‌شى 120 هه‌زار ده‌كات ئه‌وا 2,5 ده‌رده‌چێت واته 250 دۆلار جا ئه‌و 250 یه لة 1450 دةدةين، ده‌بێته 362 هه‌زار و 500 ، كاتێك به‌راوردى ده‌كةم به مووچه‌كه‌م “300هه‌زاره‌كه” بۆم ده‌رده‌كه‌وێت 62 هه‌زار به‌هاى له‌ده‌ست داوه.
بۆ كورتكردنه‌وه‌ى زیاتر له خواره‌وه خشته‌یه‌ك دانراوه كه بڕى به‌هاى له‌ده‌ستچووى مووچه به‌هۆى بڕیاره نوێیه‌كه بۆ هه‌ر مووچه‌یه‌ك دیار ده‌كات له 300 هه‌زاره‌وه تا ملیۆنێك و 200 هه‌زار، به‌ڵام ده‌بێت تێبینى بكرێت ئه‌و خشته‌یه به نزیكه‌ییه .
دیاركردنى نرخى كه‌لوپه‌ل:
جاران شتێكت به 100 هه‌زار ده‌كڕى. ئه‌و نرخه دابه‌شى 1200 بكه. ژماره‌یه‌ك ده‌رده‌چێت كه نرخى شته‌كه‌یه به دۆلار، ئینجا ئه‌و ژماره‌یه جارانى 1450 بكه، ژماره‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ژماره‌یه نرخى شته‌كه‌ت به به‌هاى دینارى ئێستا و جیاوازییه‌كه‌ت پێده‌ڵێ.
بۆ نموونه: جاران شتێك به 100 هه‌زار ده‌كڕى ئه‌و ژماره‌یه دابه‌شى 1200 بكه، 83.3 ده‌رده‌چێت، ئه‌مه نرخى شته‌كه به دۆلار، ئه‌م ژماره‌یه جارانى 1450 بكه 120 هه‌زار و 350 دینار ده‌رده‌چێت. واته شته‌كه 20 دینار گرانتر ده‌بێت.
هه‌ر مووچه‌یه‌ك به‌هاى له ده‌ستچووى به دینار به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه دیار ده‌كرێت
300 هه‌زار : 62 هه‌زار
400 هه‌زار : 82 هه‌زار
500 هه‌زار : 103 هه‌زار
600 هه‌زار: 125 هه‌زار
700 هه‌زار : 145 هه‌زار
800 هه‌زار : 165 هه‌زار
900 هه‌زار : 187 هه‌زار
ملیۆنێك : 207 هه‌زار
ملیۆنێك و 100 هه‌زار : 228 هه‌زار
ملیۆنێك و 200 هه‌زار : 250 هه‌زار
