“گوێر لەژێر کۆنترۆڵی فەرماندەیی بارزان دایە”، لەنوچە نێت زیانەکانی داعش بخوێنەوە
نوچەنێت
عەقید ناجی سیامەند رایگەیاند،ئیستا شارۆچکەی گوێڕ لەژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەش زیانەکانی داعش بۆ نوچەنێت ئاشکرا دەکات.
عقید ناجی سیامەند لەفەرماندەیی بارزان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند”لەئێستادا گوێڕ لەژێر کۆنترۆڵی ھێزی پێشمەرگەدایە و چەکدارانی داعش تێک شکێندراون و ھەڵاتوون”، ئەوەش دەخاتەڕوو کە”دوای شەڕەکەی سنووری قەزای مەخموور و ناحیەی گوێڕ، ھێزەکانی فەرماندەیی بارزان بە چەکی قورسەوە گەیشتنە ناحیەی گوێر و لەئێستادا لەو ناوچەیەدا جێگیر کراون.”
ئەر بەرپرسە لەفەرماندەیی بارزان دەشڵێت”جگە لەو ھێزەی ڕەوانەی گوێڕ کراوە، ھێزێکی دیکە ئامادەیە بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو بۆ بەرگریکردن لە خاکی ھەرێمی کوردستان.”
لەلایەکی ترەوە عەمید هەڵگورد حیكمەت، بەرپرسی راگەیاندن و رۆشنبیری پێشمەرگە، لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەبارەی زیانەکانی داعش ەوە، لەلێدوانێکدا بەنوچەنێتی راگەیاند” لەو داعش ١٤ کوژراو ، ٢٧ برینداریان هەیە، کە لەناو کوژراوەکاندا ئەمیرێکی داعش بەناوی ابو رحمان اللیبی و جێگرەکەی بەناوی ابو ناسر لهیبی هەن”.
هەر بەپێی زانیارییەکانی عەمید هەڵگورد” بەشێک لەبریندارەکانی داعش لەنەخۆشخانەی گیارە چارەسەر دەکرێن و بەشێکیشیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی موسڵ”.